https://instagram.com/p/8v7p0Hmr5M/
ئایا ئەزانی
الأربعاء، 14 أكتوبر 2015
گەورەترین ۵ هەڵە لە مێژودا !
1- جۆرج ھاریشن لە باشوری ئەفریقیا بەھۆی ئەوەی زەوییەکەی نەزۆک بوو و بەکەڵکی کشتوکاڵ نەدەھات ، ھەستا بە فرۆشتنی ئەو زەوییە بە کۆمپانیایەکی ھەڵکەن تەنھا بە ١ جونیە، کاتێک کۆمپانیاکە دەستی کرد بە ھەڵکەندنی زەوییەکە و سود وەرگرتن لێی، گەورەترین کانی ئاڵوتنی لەنێویدا دۆزیەوە کە لە جیھاندا وێنەی نەبوو، ئەو کانە وایلێھات ٧،% ی زێری جیھان بەرھەمبھێنێ!
〰〰〰
2- ساڵی ١٦٩٦ لە بریتانیا شەوێک (جوفێنز) کە ئیشی نانەوایی دەکرد لەبیریچوو ئەو ئاگرە کەمەی لە فڕنەکەیدا دەستوتێت بیکوژێنێتەوە ، ئەم ھەڵەیە بووە ھۆی سوتاندنی خانوەکەی و ھەروەھا خانووی دراوسێکەی و دواتر سوتاندنی گەڕەکەکانی دەوروبەر، ئەو رووداوە دواتر ناسرا بە (ئاگرە گەورەکە) بەھۆیەوە نیوەی لەندەن سووتا و ھەزاران ھاوڵاتی مردن ، بەڵام نانەواکە ھیچ ئازارێکی پێ نەگەیشت!
〰〰〰
3- ساڵی ١٣٤٧ چەند مشکێک چونە نێو کەشتییەک کە لەچینەوە بەرەو ئیتاڵیا دەڕۆیشت، ھەر لەگەڵ گەیشتنی کەشتیەکە بۆ بەندەری مەسینای ئیتاڵی، مشکەکان بەنێو شاردا تاعونێکیان بڵاوکردەوە، ئەو تاعونە نیوەی ھاوڵاتیانی چینی کوشتبوو و لەگەڵ گەیشتنی ئەو تاعونە لە رێی مشکەکانەوە بۆ ئیتاڵیەکان لەنێو ھەموو ئەوروپادا بڵاوبوەوەو لەماوەی دە ساڵدا سێ یەکی ئەوروپاییەکان بوونە قوربانی ئەو تاعونە!
〰〰〰
4- چەند سەرچاوەیەک باس لەوەدەکەن یەکێک لەپادشاکانی بەریتانیا لەگەڵ پاپای ڤاتیکان بوو بە ناکۆکییان، ئەو کاتە بەریتانیا کاسۆلۆکی بوو، پاپا وەک توڵەکردنەوەیەک شوو کرن و ژن ھێنانی لە بەریتانیەکان حەرامکرد، ئەمەش پاشای کردە حاڵەتێکی شڵژانەوە، بۆیە بۆ دەربازبوون لەو کێشەیە داوای لە میرە موسڵمانەکانی ئەندەلوس کرد چەند زاناو دەمسپییەک بنێرن بۆ ئەوەی بەریتانیا ببێت بە ئیسلام، بەڵام ئیسلامەکانی ئەندەلوس داواکەی پادشای بەرتانیایان پشتگوێخست و زوو بەتەنگێوە نەچوون تا ھەواڵەکە گەیشتەوە پاپای ڤاتیکان و ئەویش بەپەلە ناکۆکییەکانی چارەسەرکرد و بڕیاری حەرامکردنەکەی ھەڵوەشاندەوە!
〰〰〰
5- لە جەنگی (بلاط الشھداء) و لە نزیک بواتييەى فەرەنسا، موسوڵمانان ھەمان ھەڵەی جەنگی (ئوحد)یان دووبارەکردەوە و مەیدانی جەنگیان بەجێھێشت و دەستیان کرد بە تاڵانکردن و جیاکردنەوەی بەشەکانی خۆیان لە سوپای شارلمان، بۆیە موسوڵمانان لەو جەنگەدا دۆڕان و ھێرشی سوپای ئیسلام بەرەو ئەوروپا بەتەواوەتی وەستا ( یەکێک لە ئینگلیزەکان دەڵێت : ئەگەر عەرەب لە بواتییە شکستیان نەھێنابا , دەتبینی چۆن قورئان لە کامبریدج و ئۆکسفۆرد دەخوێنرا و تەفسیر دەکرا )!!
__________
الثلاثاء، 13 أكتوبر 2015
چۆن کچان متمانە بە خۆیان بکەن
نوسراوە، بۆیە بە چرپە بە کچان دەوترێت، دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە، ئەگەر قەناعەتت کرد، ئەوا ئیتر لە متمانەبەخۆبوونەوە کارو رەفتارەکانت ئەنجام بدە.
یەکەم:
یەکەم:
ئهگهر کوڕێک له دهرگای دڵی دایت، ئەوا زوو دڵی بۆ نەکەیتەوە، چونکه ههندێک لە کوڕان ئهو خووهی مناڵیان تیاماوه، کە له جهڕهسی ماڵانیان ئەداو خێرا رایان ئەکرد.
بۆیە بەزووی نەکەویتە داوی کوڕانەوە، تەماشای هەڵسوکەوت و رەفتاریان بکە و بزانە مەبەستیان چییە لە نزیکبوونەوە لە تۆ، ئایا مەبەستێکی کاتی و هەڵپەرستانەی هەیە، یان مەبەستێکی راستەقینەی هەیە بۆ دروستکردنی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو.
دووەم:

بە جوانی و ماڵ و خوێندن و بنەماڵەوە مەنازەو بەهۆیەوە بەسووک سەیری کەسانی دیکە مەکە، چونکە ئەوانە شایستەی لە کیسچوونن، هەندێکیان مرۆڤ خۆی دەستی نییە لە بنیاتنانییدا، بەڵکو بنازە بەوەی کە خەڵک پرسیار:ی چاکەکانت بکەن پرسیار:ی رەفتارە وتە و جوانەکانت بکەن.
سێیەم:
ئەگەر هەستت بە شکست یان دڵتەنگی و ناخۆشی کرد لەبەر هەر هۆیەک، ئەوا شکست نەخۆی، بێ هیوانەبییت، بەڵکو هەوڵبدە بۆ لابردنی هۆکارەکانی دڵتەنگییەکەت، تەسلیم نەبیت بە شکست ، دەست نەکەیت بە گلەییکردن لە بەختی خۆت و خەفەت خواردن•
خەمەکان هەڵمەگره چونکە ماندووت دەکات.
بەهیچ جۆرێک ڕقت لە خۆت نەبێتەوەو رێگە مەدە هەستی خراپ و سلبی زاڵ بێت بەسەرتا.
ئەوە بزانە کە دوای هەموو ناخۆشییەک لەم ژیانەدا خۆشییەک هەیە، دوای هەموو بارگرانییەک ، خۆشبەختی دێت، دوای هەموو زستانێکی سارد، بەهارێکی خۆش بەڕێوەیە، دوای هەموو شەوە زەنگێک، رۆژی رووناک هەیە.
هەوڵبدە هەردەم شادبن، بێ ئەوەی هۆیەکی دەرەکی هەبێت بۆ شادییتان، بەمەش دەگەنە ئارامیی ، ئەوە بزانن کە شادی و خۆشبەختی لەدەرەوەی مرۆڤەوە نییە، شادی بە پارەو سامان و هاوسەر بەدەست نایەت، بەڵکو پەیوەستە بەخوودی ناخی خۆتەوە، بۆیە پێویستە ناخی خۆتان ئاوەدان بکەنەوە، شادبە بەوەی کە خوایەکی بەخشتندەو میهرەبانت هەیە، بەردەوام ئاگای لێتە و خەمەكانتی بۆ پرسیار: بکەو داوای یارمەتی لێ بکەو پشتی پێ ببەستە.

ئەوەش بزانە کە هەمووان بەنرخ و بەهادارین ، هەمووان دیاریەکین لەلایەن خوداوە.
چوارەم:
بۆ سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر شکست و دڵتەنگییەکانت، بەهیچ جۆرێک تەسلیم نەبیت، بەڵکو:
بە هێمنی و لهسهر خۆیی و پهلهنهکردن و ناههڵهشهیی ههلێکت بۆ دێتەپێشەوە.
پێش بڕیاردان بۆ ههر کارێک پێویسته بیربکهیتهوه، پاشان بیربکهرهوه، پاشان بیربکهرهوه.
بۆ بڕیاردان لەسەر کاری گرنگ، سوود لە راوێژکردن وەربگرە لەگەڵ دایک و باوک یان هاوڕێ دڵسۆزەکانت
بۆجی شەو و رۆژ (( ٢٤ )) کات ژمێری بۆ دانراوە؟؟
بۆجی شەو و رۆژ (( ٢٤ )) کات ژمێری بۆ دانراوە ؟؟؟
ھیج کاتێک بیرت کردۆتەوە ئەو کات ژمێرەی لەدەستایە یان ئەوەی لە مالەکەتا ھەلواسراوە بۆجی ((٢٤))کات ژمێرە
بۆجی لەو ژمارەیە زیاتر نیە یان کەمتر نیە ؟
...
خۆشەویستان بێغەمبەر یعقوب سەلامی خوای لێبێت کە خوای گەورە ناردوویەتی بۆ نەوەی ئیسرائیل
...
خۆشەویستان بێغەمبەر یعقوب سەلامی خوای لێبێت کە خوای گەورە ناردوویەتی بۆ نەوەی ئیسرائیل
ژمارەی منالەکانی پێغەمبەر یعقوب ٢٤ کور بوون
وە لەو کاتەوە بۆ یەکەم جار کات ژمێر داھێنرا لەلایەن پیاوێک بەناوی ( شالۆم )
لەسەر بنەمای کاتی کارکردنی کورەکانی پێغەمبەر یعقوب کە کاتێ کارێک یان ئەکرد یەک لەدوای یەکەوە کارەکەیان ئەکرد تا شەوو رۆژ تەواو ئەبوو شێوازی ئەم کارکردنەی کورەکانی یعقوب بووە پێوەرێکی باش بۆ یەکەم داھێنەری کات ژمێر ((شالۆم)) بۆ ئەوەی شتێک بکات بۆی ببێتە پێوەر بۆ رێکخستن و گونجانی مرۆڤەکان لەگەل شەوو رۆژدا .
لە ڕێگەی ۱۲ خاڵەوە مرۆڤەکان بناسەوە
1- ئهو كهسهی زهردهخهنه بۆ خهڵك بكات، كهسێكی دڵ باشه.
2- ئهو كهسهی زۆر پێدهكهنێت، كهسێكی خهمباره له ناوهوه.
3- ئهو كهسهی گرنگی به زانیاری ورد بدات، كهسێكی راستگۆیه.
4- ئهو كهسهی زۆر تووڕه دهبێت، كهسێكی زۆر لاوازهو له زۆر كاتدا درۆزنیشه.
5- ئهو كهسهی چاكهی خهڵكی لهبهرچاو نهگرێت و رێزی لێنهگرێت، بێ ههسته.
6- ئهو كهسهی تووشی دڵهڕاوكێ دهبێت له كاتی بینینی خوشهویستانی، كهسێكی ناپاكه.
7- ئهو كهسهی كهم تووڕه دهبێت، كهسێكی خۆشهویسته.
8- ئهو كهسهی ئارام دهگرێت لهسهر ههڵهكانی خهڵكی، كهسێكی دادپهروهرهو ئاگادارو وشیاره له نهمانی سهبرو ئارامییهكهی.
9- ئهو كهسهی كه خهڵك وای دهبینن كهسێكی خۆبهزلزانه، كهسێكی بێكهموكورتییهو زۆر كهس ئیرهیی (بهخیلی) پێدهبهن.
10- ئهو كهسهی ناپاكی بهرامبهر به خهڵك دهكات، كهسێكی كهم
ئهقڵهو دووركهوتنهوه لهو كهسانه زۆر باشتره لهوهی لێی نزیكبكهویتهوه.
11- ئهو كهسهی ناپاكی و ئیرهیی له دڵیدا بێت، كهسێكه ناتوانێت خۆشهویستی هیچ كهسێك له دڵیدا ههڵبگرێت.
12- ئهو كهسهی بهردهوام له خۆشهویستانی بپرسێت، كهسێكی بهسۆزو خوشهویسته

ڕوەکی گۆشت خۆر
زانایان جۆریك ڕووەكی گۆشت خۆریان دۆزییەوە كە لە جۆرە كرمێكەوە خۆراك وەردەگرێت، ئەم رووەكە لەناو لمی سپی كە لەژێر سێبەردا هەیە دەژی، وەكو ڕووەكەكانی دیكە كە لە گۆشت خۆراك وەردەگرن، و لە ژینگەیەكی دژواردا گەشە دەكەن،و ماددەی خۆراكی لە زیندەوەرە خۆشارەوەكانی ناو گەڵاكانەوە دەمژن.
خوای بالادەست بەجۆریك دروستی كردووە كە توانای هەرسكردنی گۆشتی هەبێت، خۆ ئەگەر ئەو توانایەی نەدرایە نەیدەتوانی بژی!
بۆیە... لێرەوە بە هەموو كەسێك دەڵێین كە ئومێدی بەبەزەیی خودا نەماوە، ئایا ئەوە خودا نیە كە ئەو ڕووەكەی فێری خواردنی گۆشت كردوە و بۆنی تایبەتی لە گەڵا لینجەكانیدا بۆ ڕەخساندووە هەتا زیندەوەرەكان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت، ئایاپەروەردگاری مەزن ناتوانێت لە شوینێكەوە ڕۆزیمان بدات كە خۆیشمان نەیزانین؟

خوای بە توانا دەفەرموێت: (وكأين من دابة لا تحمل رزقها الله يرزقها وإياكم وهو السميع العليم) (العنكبوت 60) واتە: زۆر زیندەوەر هەیە ڕۆزی خۆی هەڵناگرێ و كۆی ناكاتەوە بۆ داهاتوو ، خوا ڕۆزی ئەو گیانلەبەرانە و ئێوەیش دەدات وە هەر ئەوە بیسەری زانا.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)